ئه‌مڕۆ پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتێک له پارێزگای که‌رکوک ده‌ستگیرکرا
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌کان ڕایگه‌یاند پێشنوێژ و ووتاربێژێکی مزگه‌وت که په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه هه‌بووه ده‌ستگیر کراوه
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند "ئه‌و تۆمه‌تباره بڕیاری ده‌ستگیر کردنی هه‌بووه و به گوێره‌ی مادده‌ی "4" له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ستگیر کراوه و خه‌ڵکی گوندی "خرپه عه‌زیز" سه‌ر به ناحیه‌ی ریازه له رۆژئاوای شاری که‌رکوک".
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا سه‌رحه‌د قادر ڕایگه‌یاند ئه‌و مه‌لایه له خێوه‌تگای "نزاراوه" ی ناحیه‌ی له‌یلانه‌وه هاتووه‌ته ناو شاری که‌رکوک و دانی به‌وه‌داناوه که په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێکخراوی داعش هه‌یه.