کادیرێكی پێشکەوتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ بەرپرسانی حیزبەکەی، نهێنییەک ئاشکرا دەکات و دەڵێت" پۆستی جێگری فەرمانگەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم موڵکی یەکێتییەو چەند ساڵە کەسی بۆ دانەنراوە".
سلێمانی عەبدوڵا یونس کادیری پێشکەوتووی یەکێتی لە نووسینێکدا بەناو نیشانی " نوێنەری ئۆباما بۆچی لەگەڵ یەکێتی کۆنەبووە" رەخنە لە حیزبەکەی دەگرێت و دەڵێت" بارزانی به‌پۆستی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌وه كه‌لانیكه‌م ناكۆكی له‌سه‌ره، رۆژانه وه‌فده ئاست به‌رزه‌كانی ئه‌مریكاو ئه‌وروپاو ناوچه‌كه به‌ده‌وری پارته‌كه‌یدا كۆده‌كاته‌وه، كه‌چی یه‌كێتی، به‌پۆستێكی گه‌وره‌و گرنگی وه‌كو سه‌رۆك كۆماری عێراق، ناتوانێت كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كه‌ی ئۆباما ڕێكبخات‌و به‌هاتنی فه‌تلاوی‌و دیداری عامری مه‌منونه".
ناوبراو دەڵێت" پارتی فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌بات كه‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه، كه‌چی پێده‌چێت یه‌كێتی هێشتا هه‌ر كار به‌مه‌كته‌به حزبیه‌كه‌ی بكات‌و نه‌یزانی بێت، پۆستی جێگری ئه‌و فه‌رمانگه گرنگه، پشكی خۆیه‌تی، بۆیه هه‌تا ئێستاش، هه‌ر به‌چۆڵی ماوه‌ته‌وه .
له‌دوای مام جه‌لال ، هه‌رچی شوێنی شیاو هه‌یه، به‌خه‌ڵكی نه‌شیاو پڕیانكردۆته‌وه، كه‌چی ئه‌ندامه دڵسۆزه‌كانی یه‌كێتی به‌ته‌مان، نوێنه‌ره‌كه‌ی ئۆباما له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یاندا كۆببێته‌وه".
لە کۆتایی ئەم وتارەدا عەبدوڵا یونس دەڵێت" ده‌ی باش نه‌بوو، په‌ڕاوێزێك ده‌سكه‌وت، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی، لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی تیا بدات!".