ڕۆژێک پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق، ڕۆژی سێشەممە بەهۆی جەژنی غەدیرەوە دەکرێتە پشووی فەرمی.

لە هەریەکە لە پارێزگای واست و لە پارێزگای بەسرە بەهۆی جەژنی غەدیرەوە، بە فەرمی پشوو لەو پارێزگایانە ڕاگەیەندرا.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت لە ئێستادا لەپەرلەمانی عێراق زیاتر لە ١٠٠ئیمزا کۆکراوەتەوە بۆ ئەوەی جەژنی غەدیر لە سەرتاسەری ئەم وڵاتەدا بکرێت بە پشووی فەرمی.

هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ئەوقاف بە سپی ڕاگەیاند کە لە هەرێمی کوردستان ئەو جەژنە ناکرێت بە پشووی فەرمی.

جەژنی غەدیر لەلایەن شیعەكانەوە ساڵانە لە 18ی مانگی زولحیجە ئەنجام دەدرێت، بەهۆی حەجی ماڵئاوایی پێغەمبەری ئیسلامەوە کە باس لەوە دەکرێت وەسێتی بۆ ئیمام عەلی کردووە، شوێنەکەش ناوی غەدیر بووە کە وەسیەتەکەی تێدا کراوە بۆیە بەو ناوە ناوبراوە.



PM:10:51:17/09/2016