چلەی رۆژنامەنووس وەدات حسێن لە سلێمانی سازدەکرێت

بە پێچەوانەی عورفەوە کە چلەی شەهید لە شوێنێ نیشتەجێ بوونی خۆی سازدەکرێت، چلەی رۆژنامەنووسی وەدات حسێن رۆژی پێنج شەممە ٩/٢٢ لە سلێمانی سازدەکرێت.
 
بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە، ٢٢-٩-٢٠١٦ لە شاری سلێمانی و لە هۆڵی تەلاری هونەر مەراسیمی چلەی ڕۆژنامەنووس وەدات حسێن بەڕێوەبچێت.

مەراسیمەکە، بە ئامادەکاری ستافی ئاژانسی رۆژنیوز بەڕێوەدەچێت و بڕیارە بنەماڵەی رۆژنامەنووسی تیرۆرکراو وەدات حسێن، ئامادەی بن. 

لە مەراسیمەکەدا، بنەماڵەی وەدات حسین، دواین زانیاری لە سەر کەیسی وەدات لە وتارێکدا دەخەنە ڕوو، هەروەها وتاری ئاژانسی رۆژنیوز دەخوێندرێتەوە، هەر دەزگا و ڕێکخراو و لایەنێکیش بیانەوێت دەتوانن وتاریان هەبیت و بۆچوونی خۆیان لەسەر ئەو تیرۆرە بخەنە ڕوو.

 
لە ڕۆژی ١٣ی مانگی ڕابردوودا، وەدات حسێن، پەیامنێری ئاژانەسی رۆژنیوز  لەلایەن چەند چەکدارێکەوە لە گەڕەکی ماڵتای شاری دهۆک ڕفێندرا و لەژێر ئەشکەنجەیەکی زۆر و بە دڕندانەترین شێوە تیرۆرکرا.



AM:10:53:18/09/2016