وته‌بێژی فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند
ئه‌وان به‌شداری کۆبوونه‌وه پێشنیازکراوه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناکه‌ن.
له لێدوانێکیدا بۆ ماڵپه‌ڕی سپی میدیا، شۆڕش
حاجی وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند ده‌بوایه حکومه‌ت داوای لێبوردنی له
هاوڵاتیان بکردایه و ئێمه به‌شداری ئه‌و کۆبوونه‌وه پێشنیازکراوه‌ی ئه‌وان ناکه‌ین.
وتیشی
"پێویسته سه‌ره‌تا په‌رله‌مانی كوردستان كارابكرێته‌وه، كاری په‌رله‌مانه
چاودێری كاره‌كانی حكومه‌ت بكات".
دوێنێ ئەنجومەنی وەزیران
ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتبوو "سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
پێى باشه بۆ خستنه‌ڕووى داتا و زانیاریى دروست و فه‌رمى له‌مباره‌یه‌وه، هه‌موو
لایه‌نه سیاسییه به‌شداره‌كانى حكومه‌ت و په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان بانگهێشتى
كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان بكات"