هەر فەرمانبەرێكی حكومەت بڕی 10 ملیۆن دینار وەردەگرێت

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند وەزیری دارایی رەزامەندی لەسەر پێدانی پێشینەیەك بە بڕی 10 ملیۆن دینار بۆ هەر كارمەندێكی حكومەت دەربڕیوە.

 وەزارەتی دارایی داوا لە فەرمانبەران دەکات، داواکارییەکانیان لە ماڵپەری تایبەتی بانکەکەوە و لەڕێگەی فۆرمێکی ئەلیکترۆنییەوە پێشکەش بکەن.

ئەم بڕیارە وەزارەتی دارایی، دوای ئەو داوایە دێت، کە بانکی رافیدەین بۆ وەزارەتی دارایی بەرزکردبووەوە لەسەر پێدانی رەزامەندی بۆ خەرجکردنی ئەو پێشینەیە.

رۆژی 30-8-2016 ، بانکی رافیدەین فۆڕمێکی ئەلیکترۆنی بڵاوکردەوە، بۆ پێشکەشکردنی داواکاری فەرمانبەرانی دەوڵەت، بەمەبەستی وەرگرتنی پێشینیەک بە بڕی10 ملیۆن دینار، پێویستە فەرمانبەران پارەکە مانگانە و، بەشێوەیەکی قیست بە ماوەی 5 ساڵ بگەڕێننەوە.



PM:03:58:18/09/2016