ڤیدیۆ...فیلمێکی میسری لە فەرەنسا چی دەکات؟

فیلمێكی میسری لەسەر شاشەی سینەماكانی فەرەنسا نمایش دەكرێت، بەشداری فیستیڤاڵی ئۆسكاریش دەكات.

فیلمی (اشتباك) لە 200 هۆڵی سینەما لە فەرەنسا دەست بە نمایش دەكات و پێشبینی سەركەوتنێكی زۆریشی بۆ دەكرێت، بە تایبەت دوای ئەو سەركەوتنەی لە میسر بەدەستی هێناوە.

چیرۆكی فیلمەكە باس لە گرژی و ئاڵۆزی دۆخی سیاسی میسر دەكات لە ساڵی 2013دا و لە نواندنی ئەستێرەی ناسراوی میسری نیلی كەریم و هانی عادل و ئەحمەد مالكە و كاری دەرهێنانی فیلمەكەش لەلایەن محەمەد دیابەوە ئەنجامدراوە.

لەلایەكی دیكەوە لیژنەیەكی تایبەتی سەندیكای سینەماكارانی میسر فیلمی (اشتباك)یان دیاری كرد تا لە ئۆسكاری ئەمساڵدا نوێنەرایەتی میسر بكات و لە كێبڕكێدا بێت بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی.



PM:12:38:19/09/2016