وەزارەتی پەروەردە راگەیەنراوێك بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانەکان دەکاتەوە کە سەردانی کۆگای قەزاکان بکەن بۆ وەرگرتنی پێویستییەکانی پەرتوکی ساڵی نوێی خوێندن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات بەڕێوەبەری قوتابخانەکان سەردانی کۆگای قەزاکان بکەن بۆ وەرگرتنی پێویستییەکانی پەرتووکی ساڵی خوێندنی (۲٠۱٦ ـ ۲٠۱۷)، بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن.

ئەوەشی وتووە، بۆ چارەسەری هەر گرفت و کەموکۆڕییەک دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە بکەن:  (٠۷٥٠٦۱۷۷٥٠٤).



PM:02:21:19/09/2016