28 هەزار مامۆستا لەسەر كار دەركران

جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا هەواڵی لەسەركاردەركردنی 28 هەزار مامۆستای خوێندنگاكانی ئەو وڵاتە بە تۆمەتی كاری "تیرۆریستی" بڵاوكردەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، نورەدین جانیكلی لەكۆبوونەوەیەكی كابینەی حكومەتی ئەو وڵاتە رایگەیاند لێكۆڵینەوە لەسەر مامۆستایانی تۆمەتبار بە كردەوە تیرۆریستی بەردەوامە‌و لەم پەیوەندەشدا تا ئێستا 28 هەزار مامۆستای قوتابخانە‌و خوێندنگاكانی ئەو وڵاتە لەسەر كاردەكراون.

لەپاش كودەتای شكستخواردوەكەی توركیا، حكومەتی ئەنكەرە ژمارەیەكی زۆر لەمامۆستایان، رۆژنامەنوسان‌و ئەفسەرانی پۆلیس‌و سوپای بە تۆمەتی پەیوەندی بە كودەتا دەستگیر‌و لەسەر كار دەركرد.



PM:03:17:20/09/2016