بە پەلە.. بەختیار شاوەیس: لە ٨٠% متمانە لە هۆشیار زێباری دەسەندرێتەوە

پەرلەمانتاری یەکێتی د. بەختیار شاوەیس رایگەیاند: ئاماژەکان ئاشکرای دەکەن کە لە ٨٠% زیاتر متمانە لە هۆشیار زێباری وەزیری دارایی دەسەندرێتەوە.

شاوەیس لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی ئێن ئار تی دا وتی" لە دەنگداندا کە ئێستا بەڕێوەچوو کەشی دەنگدان لە ٨٠% زیاتر متمانە لە هۆشیار زێباری وەزیری دارایی دەسەندرێتەوە".

ئەو وتی "لەکۆی ٢٣٥ ئەندام پەرلەمان تەنها ٥١ پەرلەمانتار لەگەڵ دووبارە دەنگدانەوەدا بوون لەسەر وەلآمەکانی زێباری".



PM:01:39:21/09/2016