سپی ئەو دوو پەرلەمانتارە کوردە ئاشکرادەكات لەگەڵ دواخستنی دەنگدان بوون بۆ سەندنەوەی متمانە لەزێباری

بێجگە لە فراكسیۆنی پارتی دوو پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو و یەكێتی پێش دەستپێكردنی پرۆسەی دەنگدان بۆ سەندنەوەی متمانە لە هۆشیار زێباری، لەگەڵ ئەوە بوون ئەو پرۆسەی دەنگدانە بەڕێوەنەچێت.

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق بە سپی راگەیاند پێش ئەوە پرۆسەی دەنگدان بۆ سەندنەوەی متمانە لە هۆشیار زێباری، وەزیری دارایی عێراق لەپەرلەمان دەست پێبكات، بێجگە لە فراكسیۆنی پارتی، پەرلەمانتار عادل نوری لە فراكسیۆنی یەكگرتوو و ئارێز عەبدوڵا لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەنگیان بەوە داوە كە پرۆسەی دەنگدان بۆ سەندنەوەی متمانە لە هۆشیار زێباری بەڕێوە نەچێت.

پێشتریش لەكاتی دەنگدان بۆ سەندنەوەی متمانە لە سەلیم جبوری، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، پەرلەمانتار عادل نوری لەگەڵ كۆمەڵێك پەرلەمانتاری عەرەب هەوڵیاندا متمانە لە سەرۆكی پەرلەمان بسەنرێتەوە.



PM:03:05:21/09/2016