ئەمرۆ چلەی رۆژنامەنووس وەدات حسێن لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

ئەمرۆ پێنج شەممە، ٢٢-٩-٢٠١٦ لە شاری سلێمانی و لە هۆڵی تەلاری هونەر مەراسیمی چلەی ڕۆژنامەنووس وەدات حسێن بەڕێوەدەچێت.

مەراسیمەکە، بە ئامادەکاری ستافی ئاژانسی رۆژنیوز بەڕێوەدەچێت و بڕیارە بنەماڵەی رۆژنامەنووسی تیرۆرکراو وەدات حسێن، ئامادەی بن.

لە مەراسیمەکەدا، بنەماڵەی وەدات حسین، دواین زانیاری لە سەر کەیسی وەدات لە وتارێکدا دەخەنە ڕوو، هەروەها وتاری ئاژانسی رۆژنیوز دەخوێندرێتەوە، هەر دەزگا و ڕێکخراو و لایەنێکیش بیانەوێت دەتوانن وتاریان هەبیت و بۆچوونی خۆیان لەسەر ئەو تیرۆرە بخەنە ڕوو.
 
لە ڕۆژی ١٣ی مانگی ڕابردوودا، وەدات حسێن، پەیامنێری ئاژانەسی رۆژنیوز  لەلایەن چەند چەکدارێکەوە لە گەڕەکی ماڵتای شاری دهۆک ڕفێندرا و لەژێر ئەشکەنجەیەکی زۆر و بە دڕندانەترین شێوە تیرۆرکرا.



PM:01:49:22/09/2016