دەمیرتاش لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی كۆبووەوە
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ هەرێمی کوردستان شاندی هه‌ده‌په به سه‌رۆکایه‌تی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونه‌وه.
دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌که‌یان، که ئه‌مڕۆ له پیرمام به‌ڕێوه‌چوو، کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی بۆ هه‌ریه‌که له سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په و فازڵ میرانی، سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی رێکخرا.
فازڵ میرانی له سه‌ره‌تای کۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌که‌دا وتی: کۆبوونه‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په مێژوویه و ده‌بێ هێزه سیاسییه کوردییه‌کان ده‌ست بخه‌نه نێو ده‌ستی یه‌کدییه‌وه و به خه‌باتی مه‌ده‌نیانه سیاسه‌ت بکه‌ن.
وتیشی: ئه‌م دیدار و کۆبوونه‌وه مێژوویانه‌یش باشترین وه‌ڵامن بۆ ناحه‌زانمان و خاڵی هاوبه‌شمان زۆرن له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌دا، ئێمه زۆر به گه‌رمی پێشوازیمان له‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌وان کرد و ڕای باشیان پێیه.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په له کۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌که‌دا وتی: جه‌خت ده‌که‌مه‌وه که پێویسته دیالۆگ له نێوانماندا زیاتر بن، پارتی ئاماده‌یی خۆی نیشان دا که بۆ هه‌ر کارێک پشتیوانمان ده‌بن، ئه‌مه‌ش گرنگه.
وتیشی: ده‌بێ خه‌ڵک دڵنیا بکه‌ینه‌وه هه‌رچه‌نده ئایدۆلۆژییهتمان جیا بن، به‌ڵام نزیکیمان پته‌وکردنی گیانی برایه‌تی و دیموکراتییه.
ده‌میرتاش چه‌ند جارێک ته‌ئکیدی کرده‌وه، پێویسته له نێوان پارته‌کانی کوردستاندا رێککه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یی ساز ببێ.
PM:02:44:22/09/2016