ئەم ڕۆژانە دەبن بە پشووی فەرمی لە هەرێمی کوردستان

وەزارەتی پەروەردە خشتەی پشوو و تاقیکردنەوەکانی ساڵی نوێی خوێندنی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی ئەو خشتەیەم ئەم ڕۆژانە دەبن بە پشووی فەرمی لەم ساڵدا.
بە گوێرەی خشتەکە لە ڕۆژی ١٤ تا ١٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ پشووی یەکەمی ساڵی خوێندنە و پشووی بەهاری خوێندنگەکانیش لە ١١ تا ٢٣ ی ئازار بەردەوام دەبێت.
هەر بە گوێرەی ئەو خشتەیە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ دا تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم و لە مانگی ئایاری هەمان ساڵدا تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم ئەنجام دەدرێت.



PM:07:47:23/09/2016