ماڵپەڕی پیوکەی میدیای زمانحاڵی فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە هەواڵێکدا باس لەوە دەکات پۆلیس و ئاسایش لە ڕووداوەکانی سلێمانی بێ ئاگان.
ماڵپەڕی پیوکەی میدیا لە هەواڵێکی "بەپەلە"ی‌دا جەخت لەوە دەکاتەوە کە پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی بێ‌ئاگان لەو ڕووداوانەی کە باس لە فڕاندنی دوو ئەندامی دەستەی ناڕەزایی خەڵک دەکەن.
لە هەواڵەکەی ماڵپەڕی پیکەی میدیادا هاتووە "دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی كوردی هه‌واڵای فراندن و هه‌وڵی فڕانندی دوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ناڕازی خه‌ڵك بڵاوكرده‌وه PUKmedia بۆ زانینی راستی ئه‌و هه‌واڵه په‌یوه‌ندی كرد به به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی و وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی هه‌ردوكیان له‌لێدوانێكدا بۆ PUKmediaبێئاگایی خۆیان له‌و رووداوانه راگه‌یاند".
هەر لەو هەواڵەدا هاتووە "شایه‌نی باسه به‌پێی هه‌واڵی چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی كوردی ئه‌مڕۆ دوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ناڕزی خه‌ڵك له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و یه‌كێكیان رفێندراوه‌و یه‌كێكی تریشیان به‌وته‌ی خۆی توانیویه‌تی خۆی ده‌رباز بكات".