پێشمەرگەیەکی حدکا لە رۆژهەڵاتی کوردستان شەهیدبوو

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هەواڵی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەکی ئەو حیزبەی لە دەورووبەری شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیاند.

شەوی شەممەی رابردوو 18-9-2016 لە نێوان گوندەکانی قەبری حوسێن و پردانان لە ناوچەی مەنگوڕایەتی پیرانشار، پێکدادان لەنێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هێزەکانی سوپای پاسداران روویدا کە تێیدا دوو ئەندامی خۆجێی سوپای پاسداران برینداربوون.

شورای نیزامی حدکا لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت: " لەو شەڕەدا پێشمەرگەیەکیان بەناوی رەحیم عەبدوڵڵانژاد ناسراو بە رەحیم گەرگولی برینداربووە، بەڵام دواتر بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە و لەلایەن پێشمەرگەکانیانەوە بەخاک سپێردراوە".

حدکا هەروەها دەڵێت: "لەو شەڕەدا ژمارەیەک لە هێزەکانی ئێران کوژراون و برینداربوونە".



PM:02:55:24/09/2016