لیژنەی ئەمنی سلێمانی مۆڵەتی خۆپیشاندانی پەسەند کرد‌و شوێن و کاتی خۆپیشاندانەکەی دیاری کرد.
بەختیار عەبدولرەحمان قائیمقامی ناوەندی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" مۆڵەت درا بە دەستەی ناڕەزایی خەڵک بۆ ئەجامدانی خۆپیشاندانی سێ شەممە و شوێن و کاتمان بۆ خۆپیشاندانەکە ئامادەکردووە".
ناوبراو لەمیانەی قسەکانیدا شوێن و کاتی خۆپیشاندانەکانی دیاریکردوو وتی "شوێنی یه‌كه‌م به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی یه، شوێنی دووه‌میش له‌به‌رده‌م بینای پارێزگای سلێمانی یه تا پردی قلیاسان".
قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند" کاتی خۆپیشاندانەکە لە كاتژمێر 9 تا 12 دیاریكراوه بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كه".
ئەو خۆپیشاندانەی سبەینێ لەسەر داوای دەستەی ناڕەزایەتی خەڵک ئەنجامدەدرێت کە ١٩ کەسن و لەدوای جەژنەوە دەرستبووە.