عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان له هه‌ولێر مۆڵه‌تی
نه‌بێت ئه‌وا ڕێگه به خۆپیشاندان ناده‌ین".
عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر به
ماڵپه‌ڕی دواڕۆژی ڕاگه‌یاندووه "خۆپیشاندان مافی هەر تاكێكە و هەمیشە رێگە
بە خۆپیشاندانی هێمن و ئارام دراوە، بۆیە ئەگەر خۆپیشاندانەكانی هەولێر مۆڵەتی
فەرمییان لە وەزارەتی ناوخۆ یان پارێزگاری هەولێر هەبێت ئاساییە، بەڵام ئەگەر
مۆڵەتیان نەبێت ئەوا ڕێگە بەخۆپیشاندان نادەین".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هێرشبکرێته سه‌ر باره‌گا حزبییه‌کان ئه‌وان
ئامده‌ن بیپارێزن، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاندووه "لەهەولێر باوەڕ ناكەین بارەگای هیچ حزبێك بسوتێنرێت،
بەڵام پۆلیس ئامادەیە و بەهەموو جۆرێك بارەگاكان دەپارێزن بۆ رێگری لە توند و تیژی".