لق22ی گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان
سەبارەت بەپرسی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران پهیامێکی بڵاوکردهوه دوادهکهن
که ڕێگه نهدرێت خۆپیشاندانهکه به لاڕێدا ببرێت.
لهو پهیامهی لقی 22ی پارتیدا، که ساڵی
رابردوو له لایهن خۆپیشاندهرانهوه هێرشی کرده سهر ڕایگهیاند " وەك باس دەكرێت بریارە سبەی
كەدەكاتە 2016-9-27 مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەریز دەیانەوێ لەرێگەی
خۆپیشاندانیكی هێمنانەوئاشتیانە داوا رەواكانی خۆیان بگەیەننە حكومەتی هەریمی
كوردستان بۆ ئەوەی وڵامێكی ئەرێنیان بدریتەوە بۆ باشتركردنی موجەكانیان و
پیداجونەوە بە سیستەمی پاشەكەوت, بۆئەم مەبەستە ئیمە لای خۆمانەوە پشتیوانی لە هەر
خۆپیشاندانێكی ئاشتیانەو شارستانیانەدەكەین كە گوزارشت بێت لە مافی ڕەوای خەڵك و
تەواوی چین و توێژەكان".
ههر لهو پهیامهشدا هاتووه " داواش لەمامۆستایان و
فەرمانبەران و هاوڵاتیانی خۆشەویستی دەڤەری گەرمیان دەكەین كە رێگە بەهیچ كەس و
گروپ و لایەنێك نەدەن ریگە دیموكراسی و ئاشتیانەكەیان بە لارێدا ببەن كە ببێتە هۆی
لەباربردنی خواستە ڕەواكانی موچە خۆران"