وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی
حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌رچی سبه‌ینێی وه‌ک واده‌ی ده‌ستپێکی خوێندنی وه‌رزی 2017-
2018 دیاری کردبوو، به‌ڵام له ڕاگه‌یه‌ندراوێکیدا ئاشکرایکرد که ده‌وام بۆ 1/10
دواده‌خه‌ن.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕاگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه و له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه"لەسەر داواى ژمارەیەک لە پەروەردەى پارێزگا و قەزاکان، بڕیارمان دا زەنگی دەستپێکى دەوامى قوتابخانەکان و دابەشکردنی پەرتووکەکان لە ڕۆژى شەممە ڕێکەوتى (١/١٠/٢٠١٦)ى زایینى بێت لە جیاتى (٢٧/٩/٢٠١٦)، بۆ ئەوەى خۆئامادەکردنى باشتر ئەنجام بدرێت".
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕایگه‌یاندووه "ئەم قەیرانە داراییەى ڕووى لە جیهان و ناوچەکە و کوردستانیش کردووە و لە دەرەوی دەسەڵاتى حکومەت و هەموومانە، جگە لەوەى کاریگەریی لەسەر تەواوى ژیانى مامۆستایان و فەرمانبەران و کەرتەکانى دیکە کردووە، کاریگەریشى لەسەر هەندێ پڕۆژە و کارى وەزارەتى پەروەردە هەبووە".