" تا ئێستا ژمارەیەک چالاکوان لە سلێمانی‌و هەڵەبجە دەستگیرکراون"

‌فۆتۆ.. شوان محەمەد
تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە ژمارەیەک چالاکوانی خۆپیشاندانەکەی دوێنێ و خۆپیشاندانەکانی ١٧ ی شوباتیان لە سلێمانی و شاری هەڵەبجە دەستگیرکردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی سپی کەوتووە ژمارەیەک چالاکوانی خۆپیشاندانەکەی سلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکراون و تا ئێستا ئازاد نەکراون.

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هیچ روونکردنەوەیەکیان لەسەر چۆنێتی دەستگیرکردن و ناو و نیشان و تۆمەت و شوێنی دەستگیرکردنی ئەو چالاکوانانە بلآونەکردۆتەوە. 

‌هێزە ئەمنییەکانی کوردستان لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی خۆپیشاندانەکاندا دەستدەکەن بە باگهێشتکردن و دەستگیرکردنی چالاکوانانی مەدەنی.

دوێنێ لە زۆربەی شارو شارۆچکەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە خۆپیشاندانی هێمنانە بەڕێوەجوو کە مامۆماستایان و فەرمانبەران داوای هەڵوەشانەوەی بڕیاری پاشکەوتی مووچەیان کرد.


AM:09:33:28/09/2016