باشترین جۆری سێکسکردن

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ زۆر سێکسکردن دەبێتە هۆی بێزاری و ئەو شێوازە خراپترین شێوازە و گرنگ ژمارەی سێکس کردن نییە بەڵکو جۆرەکەیەتی

بە گوێرەی ئەو توێژینەوە نوێیە کە لە ئەمریکا ئەنجامدراوە دەرکەتووە ئەو هاوسەرانەی ناوە ناوە سێکس دەکەن زیاتر چێژی لێ دەبینن وەک لەوانەی زۆر سێکسەکەن، بۆ ئەمەش تاقیکردنەوەیەکیان کردووە.

توێژەرن داوایان لە ٦٤ هاوسەر کرد کە نیوەیان زۆر سێکس بکەن و ئەوانەی تر بە ئاسایی دوای كۆتایی هاتنی تاقیكردنەوەكان دەركەوت كە نیوەی یەكەمی هاوسەران كەمتر هەستیان بە خۆشحاڵی کردووە بە پێچەوانەی نیوەی دووەمە

جۆرج لیفینشتین یە کێک لە توێژەرانی لێکۆڵینەوەکە دەڵێت "ئەو كاتە میزاجی خەڵك باش دەبێت كە هەست بە دڵنیایی و رەزامەندی دەكەن، نەوەك لەكاتی زۆر سێكسكردن، چونكە ئەگەر مرۆڤ خواستی سێكسكردنی نەبێت ئەوە بەخراپی دەیكات و رەنگە هەر حەز بە ئەنجامدانی نەكات".



PM:11:45:29/09/2016