وێنە...ئەكتەرە قەڵەوەكەی بەزمی بەزم دوای نەشتەرگەری دابەزاندنی كێش چۆن دەركەوت؟

هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر نوێترین وێنەی دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكەی بڵاودەكاتەوە و باسی باری تەندروستی خۆی دەكات.

گۆڤار ئەنوەر لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك وێنەیەكی نوێی بڵاودەكاتەوە و ڕونكردنەوەش لەسەر ئەو دەنگۆیانە دەدات كە باس لە خراپی ڕەوشیی تەندروستی دەكەن دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری دابەزاندنی كێش.

گۆڤار دەنوسێت "ئەو هەواڵانە هەمووی ڕەتدەكەمەوە چونكە بە ڕەحمی خوای گەورەو پاڵپشتی هاورێیان تەندروستیم زۆر زۆر باشە هیوادارم هەمووڵایەك باشبن".

ئەو هونەرمەندە باسی لەوەش كردووە كە وێنەكەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ گرتنیدا بڵاویكردۆتەوە، بۆ ئەوەی هەمووان بزانن كە تەندروستی باشە، لە وێنەكەشدا گۆڕانكاری پێوە دەردەكەوێت و بڕێك لە كێشی دابەزیوە.

گۆڤار ئەنوەر هونەرمەندێكی دیاری شاری هەولێرە و یەكێكە لە ستافی پرۆگرامی بەزمی بەزم كە لە كەناڵی كورد ماكسەوە پێشكەش دەكرێت، بەزۆری كێشی لەشیەوە مانگی ڕابردوو نەشتەگەری دابەزاندنی كێشی ئەنجامدا. 



PM:02:03:01/10/2016