وێنە.. پێشنوێژی مزگەوتێك كوڕێك لاقە دەكات


‎كاوە ڕەش; بەریتانیا

‎لەدوای ووتنەوەی وانەی ئاینی و لەناو تەوالێتی مزگەوتەكەدا ، ئیمامی مزگەوتەكە دەستدرێژی سێكسی سەر كوڕێك‌و دواتر دەڵێت شەیتان پێیكردوم.

نور وەلیل، تەمەن ٣٨ ساڵ، پیاوی ئاینی و ئیمامی یەكێك لەمزگەوتی Rugby, Warwickshire  لەووڵاتی بەریتانیا سزای شەش ساڵ درا بەهۆی لاقەكردنەكەوە.

‎لەكاتی دان نان بەتاوانەكەی دەڵێ، شەیتان وای كرد كەئەو تاوانە بكەم.

‎ئیمامی مزگەوت نور وەلیل، كە كەكوڕێكی گەنجی قوتابی خۆی لەناو تەوالێتی مزگەوتدا لاقە كردوە، دوای ئاشكرا بوونی تاوانەكەی، لەلایەن كۆمەڵێك پیاوی بەتەمەنی دەوروبەریەوە ڕێنمای كراوە كەبەو مەرجەی بڕوات لە بەریتانیا ئەوان و خێزانی كوڕەكە سكاڵای لەسەر تۆمار ناكەن. بەڵام دوای ئەوەی دەچێتەوە هیندستان بەشێوەیەكی نهێنی دێتەوە بەریتانیاو لەشارێكی دیكە لەگەڵ خێزانەكەی دەژیا.
‎دوای ئەوەی ئاشكرا بوو كەئەو مامۆستا ئاینییە لەشاری لیكەستەر لەگەڵ خێزانەكەی دەژایا، كوڕە لاقە كراوەكە بێدەنگی دەشكێنێت و سكاڵای لەسەر تۆمار دەكەن.

‎دوای دادگای كردنی لەدادگای باڵای شاری Warwick  دادوار بەنور وەلیلی ڕاگەیاند، كەتۆ كەسێكی ترساناكی بۆ بۆكۆمەڵگا پێویستە هەموو ڕۆژێكت لەژێر چاودێریدا بەسەر بەری. وەلیل فرمێسكی لەچاوانداهاتە خوارەوەو دەیگوت، من تاوانبارم بمبورن من تاوانبارم.
‎دواكاری گشتی Jane Sarginsonدەڵێ،  نور ئیمامی مزگەوت بوور لەدەوربەری ساڵی ٢٠١٠ لەناوەشدا وانەی ئاینی بەمنداڵان گوتوە. دادگا گوێی بۆ نور وەلیل گرت كەچۆن لەتەوالێتی مزگەتدا و لەیەكێك لەدەرسەكاندا ئەو كوڕەی لاقە كردوە.

‎لەوماوەی كە ئەوكوڕە منداڵەی لاقە كردوە، ئیمامەكە سەردانی ماڵی قوربانیەكەی كردوە، كوڕەكە لەماڵ ڕایكردۆتە دەرەوەو بەخێزانەكەی گوتوە هەرگیز ناوێت بچێتەوە مزگەوت. هەرئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی كەگومان لەكوڕەكەیان بكەن كەشتێكی لەمزگەوت بەسەر هاتوە، بۆیە خێزانی مێردمنداڵەكە داوای ڕێنمای لەپیاوە بەناوكەوتوەكانی ڕەوەندەكەیان دەكەن، ئەوانیش بەو مەرجەی ئیمامەكە جارێكی دیكە نەگەڕێتەوە بەریتانیا لای پۆلیس سكاڵای لێناكەن.

‎لەگەڵ ئەوەش وەك بەڵگەیەك جل و بەرگی كوڕەكەیان ناشۆن و تا ئێستا هەڵیان گرتبوو بۆ كاتێك كەسكاڵا بكەن.
‎دادوەر بەئیماكە دەڵێ، ڕەوەند و بەتەمەنەكانی دەوربەرت منداڵە گەنجەكانیان بۆلای تۆ ناردوە تا تۆ پەروەردەوئامۆژگاریان بكەی، تۆ ئەرك و بەرپرسیاریەتیت لەسەر شان بووە، ئەوان تۆیان وەك پێشڕەوی مزگەوت و ڕەوەندەكەیان دانەوەو متمانەیان پێكردوی، بەڵام تۆ كەسێك بووی ناوبانگی خۆت و پیس كردوە لەجیاتی ناوبانگی خۆت و باوڕەكەت بەرز ڕابگری.

‎دادوار زیاتر دەڵێ، ئەو كوڕێكی گەنج بووە هێناویانەتە لات بۆ ئامۆژگاری پەروەردە،بەڵام تۆ بەخراپترین شێوە دەستدرێژكردۆتە سەری و زۆر گرانە بیر بكەیتەوە لەو تاوانە گەرەتربێت.

‎وەك بەرگری كردنێك لەخۆی ئەو ئمامە خاوەن خئزانە، دەڵێ، بەبیرم نایە چی ڕوویداوە تەنها ئەوە نەبێ كە شەیتان پێ گوتوم ئەوكارە بكەم.
‎لەكۆتایدا دادوار زیاتردەڵێ، بەهۆی ئەو تاوانە قێزونەوە ، دوای كۆتاتی هاتنی شەش ساڵ زیندانی، ئیمامە ئاینیەكە بۆی نیە هیچ پەیوەندی و هەڵس و كەتێك بكات، لەگەڵ كەسانی تەمەن شازدە ساڵ بۆ خوارەو، تاكۆتای تەمەنیشی ناوی لەناو لیستی تاوانبارانی سێكسدا تۆمار دەكرێ.


http://www.dailymail.co.uk/news/article-3811235/Imam-raped-boy-mosque-toilet-banished-abroad-elders.html?ito=social-facebook



PM:04:23:01/10/2016