ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەندرا

بە گوێرەی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک هەموو ساڵێک ١٠ی موحەرەم لە سەرتاسەری هەرێمدا پشووی فەرمی دەبێت.

بە گوێرەی خشتەی پشووەکان ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کە دەکاتە ١٢/١٠ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا پشووی فەرمی دەبێت بە بۆنەی ڕۆژی یەکی موحەرەمەوە.

دوێنێش وەزارەتی ئەوقاف بۆ کوردانی ئێزیدی پێنج ڕۆژی بە بۆنەی جەژنی جەماوە کرد بە پشوو لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم .

مەریوان نەقشبەندی، بەرێوەبەری پەیوەندیەكان لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ؛ بە سپی ڕاگەیاند، ساڵانی ڕابردوو تەنها سێ ڕۆژ دەکرا بە پشوو، بەڵام ئەمساڵ حكومەتی هەرێم ماوەی پێنج ڕۆژی بۆ سەرجەم ئێزدیەكان كردە پشوو بەبۆنەی جەژنی جەمای تایبەت بە خۆیان.
ڕاشیگەیاند پشووەكە لە ڕۆژی (6-10-2016) دەست پێ دەكات و لە (13-10-2016) كۆتایی دێت



PM:07:18:04/10/2016