مەلا بەختیار: لەسەر سواڵکردن بۆ سینەما بەردەوام دەبم

مەلا بەختیار ڕایگەیاند لەسەر "سواڵ کردن" بۆ سینەما بەردەوام دەبێت و دەڵێت ئەرکەکەی خۆم جێبەجێ کرد و بەردەوام دەبم لە " سینەماواڵ"

مەلا بەختیار ئەندامی بۆردی پشتیوانی خولی یەکەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی بە ڕووداوی ڕاگەیاند "من و دکتۆر سەڵاح و مامۆستاکان پشتیوانی فێستیڤاڵەکە بووین، هیممەتێکی باشیان کرد هەر لە دابینکردنی هۆڵ و هۆتێل و خزمەتگوزارییەکان، منیش لە 100 ئەرک، ئەرکێکم پێ سپێردرابوو و ئەرکەکەی خۆم جێبەجێکردووە، ئەویش سواڵ بووە، سواڵ و سینەمام تێکەڵاو کردووە و ناوم ناوە سینەماواڵ، منیش لەسەر سینەماواڵ بەردەوام دەبم".
هەروەها دەڵیت "سینەما راستییەکان لە بەرزترین جۆری هونەردا پێشان دەدات، سەرەنجام لە خزمەتی پێشکەوتنی کۆمەڵگادایە، سلێمانی خۆی شارێکی پێشکەوتووە، ئامێزی بۆ ئەو فێستیڤاڵە گرتووە، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کە بەڕاستی لەمەودوا شارەکانی دیکە دەبێت بزانن سلێمانی هاتە پێشەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لەو فێستیڤاڵە".

رۆژی ١ی ئەم مانگە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی دەستیپێکرد و ئەمڕۆ دوای چوار ڕۆژ کۆتایی پێ هات.



PM:08:14:04/10/2016