خانمێکی کورد کەسایەتییە بەناوبانگەکانی جیهانی سەرسام کردووە

کچە کوردێکی دانیشتووی سویسرا کە دیزاینی جلوبەرگ دەکات توانییویەتی چەندین ئەستێرەی جیهانی سەرسام بکات و خاوەنی مارکەیەکی تایبەت بە خۆیەتی

گەلاوێژ، لەبارەی کارەکانییەوە بە باس وتووە "سەرەتا بە دیزاینکردنی جلوبەرگی کوردی دەستم پێ کرد، پاشان وردە وردە دیزانی جلوبەرگی مۆدەم دروست کرد، ئەمەش دەنگدانەوەیەکی زۆر باشی ھەبوو".
هەروەها دەشڵێت "جلوبەرگەکانم بە تایبەت لە تووک و پێستی ئاژەڵ دروست دەکرێت، ھەربۆیەش زۆربەی کەسایەتییە بەناوبانگەکان لە مەڕاسیم و بۆنە نێودەوڵەتییەکاندا، جلوبەرگەکانی من دەپۆشن".

PM:07:05:06/10/2016