وەزارەتی دارایی ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چارەسەری قەیرانی دارایی بڵاوکردەوە
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و بریکاری
وەزارەتی دارایی و ئابووری بە "وەکالەت" ڕایگەیاند ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌ت،
زه‌مینه‌مان ڕه‌خساندووه و به‌رنامه‌مان داناوه بۆ ڕزگاربوون له‌و
قه‌یرانه داراییه به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌تایی.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی "ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 6/10/2016، (ڕابه‌ر سدیق) بریكارى وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به (وه‌كاله‌ت) پێشوازی كرد له كۆنسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر (دومینیك ماس)، و شاندێكی یاوه‌ری كه پێكهاتبوون له (سیرج سغنج) به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌كاله‌تى فه‌ره‌نسى بۆ په‌ره‌پێدان له عێرق، و (جۆن فرانسوا) ڕاوێژكارى ئابوورى له كونسوڵگه‌رى هه‌ولێر، له كۆبوونه‌وه‌كه بریكارى وه‌زارت ڕای گه‌یاند: به درێژایی هه‌موو شۆڕشه‌كانی كورد فه‌ره‌نسا دۆست و پاڵپشتی گه‌لی كورد بووه و، له ئێستاشدا ئێمه ده‌مانه‌ێت باشترین په‌یوه‌ندی ئابووری دروست بكه‌ین له‌گه‌ڵ وڵاتی فه‌ره‌نسا، سوود له هاوكاری و یارمه‌تیه‌كانیان وه‌رگرین".
لەو کۆبوونەوەیەدا ڕابەر سدیق بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند "له ڕووی ئابووریه‌وه پێویستمان به ئه‌زموون و گه‌شه‌ی ئابووری فه‌ره‌نسایه و ئامانجمان فراوان كردنی په‌یوه‌ندی بازرگانیه‌كانى نێوان هه‌ردوولایه، ئێستا بارودۆخى هه‌رێم له‌بارێكى قورسدایه، له ساڵى 2014 وه بودجه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تى عیراقی فیدرال بڕاوه له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌ك، كه‌مافێكى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان بووه، له‌دواى بڕینى به‌شه بوودجه، توشى شه‌ڕى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر بووین، قورساییه‌كى زۆرترى دروست كرد، هه‌روه‌ها ئاواره‌یه‌كى زۆریش ڕوویان له پارێزگاكانى هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه‌ش پێویستى به پاڵپشتى ماددیی هه‌یه بۆ ئیداره‌دان و ڕووبه‌رووبونه‌وه‌یان"..
هەروەها ڕاشیگەیاندووە ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌ت، زه‌مینه‌مان ڕه‌خساندووه و به‌رنامه‌مان داناوه بۆ ڕزگاربوون له‌و قه‌یرانه داراییه به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌تایی، به ڕه‌خساندنى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى و زیادكردنى داهات، به پێى ئه‌وله‌ویه‌تى دام و ده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
PM:07:23:06/10/2016