ٍلەسەر دەمەقاڵێ هێزێكی دژە تیرۆر بۆ ماوەیەک پێـشمەرگەیەکی دێرین و هاورێییەکی نەوشیروان مستەفا دەستگیر دەکەن

‌نەوازادی نوری بەگ لەگەڵ نەوشیروان مستەفاو کورەکانی و قادری حاجی عەلی
شەوی رابردوو کاتژمێر دە لەشەقامی سالم لە سەهۆڵەکەی شاری سلێمانی هێزێکی دژە تیرۆری یەکێتی پێشـەرگەو کادیری دیاری کۆنی یەکێتی( نەوزادی نوری بەگ ) دەستگیر دەکەن و پاشماوەیەک بە هەوڵی بەرپرسە بالآکانی گۆڕان ئازادی دەکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە بە سپی راگەیاند" شەوی رابردوو کاتژمێر ١٠ شەو لە شەقامی سەهۆڵەکە لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا سێ ئۆتۆمبیلی دژە تیرۆری یەکێتی نیشتمانی کوردستان چوونەتە سەر نووسینگەی کۆمپانیاکەی نەوازدی نوری بەگ و دەستگیریان کردووە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد دوای پەیوەندیکردنی بەرپرسانی بالآی گۆڕانەوە بە بەرپرسانی یەکێتی و قوباد تاڵەبانیی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە، نەوزادی نوری بەگ ئازاد کراوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە کێشەکە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە کوڕێکی نەوزادی نوری بەگ کە لە ئەوروپا دەژی لەرێگای تۆڕە کۆمەلآیەتییەکانەوە هێرشی کردۆتە سەر یەکێک لە بەرپرسە بالآکانی دژە تیرۆر، ئەو بەرپرسەش پەیوەندی دەکات بە نەوزادی نوری بەگەوە لە تەلەفونەکەدا دەبێتە دەماقاڵێیان و بەرپرسەکەی دژە تیرۆر هێز دەنێرن لەشەقامی سەهۆڵەکە دەستگیری دەکەن.

نەوزادی نوری بەگ پێشـمەرگەی کۆن و دۆستی نەوشیروان مستەفاو سەرکردەکانی یەکێتییەو ئێستا کۆمپانیای هەیەو وەک سەرمایەدارێکی سلێمانی ناسراوە. 


PM:01:21:07/10/2016