بۆ یەکەمجار سپی چەند وێنەیەکی تایبەتی شاجوانی ٢٠١٦ی کوردستان بڵاودەکاتەوە

شەوی رابردوو لە مەراسیمێکدا شاجوانی کوردستان هەڵبژیردرا ژالیا سیروان وەک شاجوانی ٢٠١٦ کوردستان هەڵبژێردرا و سپیش بۆ یەکەمجار چەند وێنەیەکی تایبەتی ئەو خانمە بڵاودەکاتەوە
لە بە ئامادەبوونی  ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانی بیانی و هونەرمەند و ئەکتەری کورد مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان بەڕێوە چوو کە ژمارەی ئەو کچانەی رکابەریان بۆ وەرگرتنی نازناویشاجوانی کوردستان دەکرد ٦٣ کچ بوون.

پاشان لە درێژەی مەراسیمەکە ١١ کچیان توانییان بچنە قۆناغی کۆتایی و فیناڵەوە کە ٧ کەسیان هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن و چوارەکەی تریش خەڵکی رۆژهەلاتی کوردستانن.

دواتریش لە میانەی مەراسیمەکەدا  " ژالیا سیروان" شاجوانی کوردستان دەست نیشان کراو بۆ ماوەی ساڵێک هەلگری ئەم نازناوە دەبێت کۆمەڵیک ئەرک و چالاکی لە ئەستۆ دەبێت و لە هەمان کاتیشدا دەبێتە خاوەنی چەندین خەڵاتی نایاب کە بۆی تەرخانکراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی چیدی ژالیا فەیسبووک و ئینستاگرامە تایبەتەکەی خۆی بەکار ناهێنێت کە سەرجەمیان تایبەتە و تەنانەت لە سێرجی فەریسبووکیشدا نادۆزرێتەوە، بەڵکو لەمەودوا بە فەرمی کۆمپانیای بابیلۆن خۆی ئینستاگرام و فەیسبووکی تایبەت بۆ شاجوانی کوردستان دەکاتەوە.
خەڵاتەکانى شاجوانى کوردستان ئەمانەن :
* ئۆتۆمبێلێکى تایبەت دەدرێت بە شاجوان.
* یەک ساڵ مووچەى بۆ دەبڕێتەوە.
* یەک ساڵ تێچوونى سالۆن و ئارایشت بۆى بە خۆرایی دەبێت.
* گەشتیک بۆ وڵاتى میسر.
* خوێندن لە زانکۆیەکى هەوڵێر بە بێ بەرامبەر.
* دابینکردنى شوینێ نیشتەجێ بوون بۆ ماوەى ساڵێک لە هەوڵێردا.
* دابینکردنى ٢٥ دەست جلوبەرگى کوردى بۆ شاجوانى کوردستان.
جگە لەمانەش چەندین خەڵات و دیارى تریش لە لایەن سپۆنسەرەکانەوە دابینکراوە.



PM:05:31:07/10/2016