ڤیدیۆ...هەواڵێكی ناخۆش بۆ هەوادارانی فیلمی هیندی

بەهۆی كێشەكانی هەرێمی كشمیری نێوان پاكستان و هیندستان، پاكستان بڕیاردەدات نمایشكردنی فیلمە هندییەكان لە وڵاتەكەی ڕابگرێت.

بەپێی بڕیارێكی بەرپرسانی پاكستان نمایشكردنی فیلمەكانی بۆلیود لە شارەكانی لاهور و كەراچی و ئیسلام ئاباد قەدەغەیە و پێدەچێت ئەم بڕیارەش بۆ ماوەیەك بەردەوام بێت.

لای خۆیانەوە بەرهەمهێنی فیلمەكانی بۆلیود بڕیاریانداوە كاركردنی هونەرمەندانی پاكستان لە فیلمە هیندییەكان ڕابگرن و لە هیچ فیلمێكدا بەشدارییەكان پێنەكرێت، چەند سیاسییەكی پاكستانیش داوایان لەئەكتەرەكانی وڵاتەكەیان كردووە بەپەلە هیندستان چۆڵ بكەن و بگەڕێنەوە بۆ پاكستان.

لەئێستادا زۆرێك لە هۆڵی سینەما لەو وڵاتەدا چۆڵ بوون سەردانكەرانیان بەشێوەیەكی بەچاو كەمی كردووە، بەو پێیەی فیلمە هیندییەكان لە پاكستان هەوادارێكی زۆریان هەیە و ئەو بڕیارەش زۆر نیگەرانی كردوون.



PM:03:52:08/10/2016