گۆڕان: نابێت داوای شەفافیەت لەهەولێر بكەین‌و چاو لە سلێمانی بنوقێنین

پەرلەمانتارێك کوردستان هەڕەشەی ئاشکراکردنی داهاتەکانی سلێمانی دەکات و رایگەیاند، نابێت داواکردنی شەفافییەت تەنیا لە هەولێر بێت، چاویش لە سلێمانی بنوقێندرێت.

عەلی حەمە ساڵح، لە نوسینێکی خۆیدا هەڕەشەی ئاشکراکردنی داهاتەکانی سلێمانی دەکات و دەڵێت، نابێت ململانێی سیاسی ببێتە هۆی چاوپۆشیکردن لە ڕاستییەکان و وتیشی، " نابێت داواکردنی شەفافییەت تەنیا لە هەولێر بێت، چاویش لە سلێمانی بنوقێندرێت".

ناوبراو لەبارەی داهاتەکانی سلێمانییەوە ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەمرۆ روونکردنەوە لە بارەی پرسێکەوە دەدەم لەوانە چەند جۆر داهات لە سلێمانی هەیە؟ چی لێدێت و چۆن و کێ خەرجی دەکات؟.

پێشتر چەند پەرلەمانتارێکی پارتی ئاماژەیان بەوەکردبوو کە داهاتی سلێمانی ناچێتە خەزێنەی وەزارەتی دارایی هەرێم و یەکێتی لەسنوری زۆنی سەوز و نیلی داهاتەکان بۆخۆی گل دەداتەوە. بەپێی وتەکانی عەلی حەمەساڵحیش بێت، چاوەڕێ دەکرێت بەشێک لە نهێنی داهاتەکانی سلێمانی ئاشکرابکرێت.



PM:01:48:09/10/2016