پەخشی کەناڵێکی بەناوبانگی کوردی ڕادەگیرێت

میدیاکانی پەکەکە بڵاویانکردەوە کۆمپانیای یوتەلساتی فەرەنسیدوای داخستنی تەلەفزیۆنی مەد نوچە لەسەر مانگی دەسکردی هۆتبێرد، بڕیاری داخستنی نەورۆزتیڤیشی داوە و لە سبەینێوە ئەو کەناڵە لەسەر ئەو مانگە دەسکردە دادەخرێت

ماڵپەڕی ڕۆژنیوزی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویکردەوە دوێنێ ئێوارە ناوەندی گشتی سەرپەرەشتیاری رادیۆو تەلەڤزیونەکان ناسراو بە "یوتەلسات" کە لە وڵاتی فەرەنسایە، بڕیاری داخستی نەورۆز تیڤی دەرکردووە.

لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژ نیوز، کەناڵی نەورۆز تیڤی ڕایگەیاندووە"ناوەندی یوتەلسات لە چوارچێوەی رێکەوتنێکی سیاسی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیاداو بە ناڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا، ئەو بریاڕە نایاساییەی دەرکردووەو یەکێک لە بەرێوەبەرانی ئەو ناوەندە بەبێ ئەوەی ناوی خۆی ئاشكرا بکات وتبووی کە تورکیا داوای لێمان کردووە وەشانی چاپەمەنی گەلی کورد لە ئەوروپا ئاستەنگ بکەین".

ئەو کەناڵە ڕاشیگەیاندووە بەپێی ئاگادارکردنەوەی وەشانی تەلەڤزیون لە سەر مانگی دەستکردی هۆدتبێرد، کەناڵەکە تا سبەی دووشەممە ١٠ی ئۆکتۆبەر، پەخشی بەردەوام دەبێت.



PM:07:46:09/10/2016