دوو رۆژ پشووی فەرمی راگەیەنرا

بە بۆنەی رۆژی 10ی موحەرەم  یادی شەهیدبونی ئیمام حسێندا،  ئیدارەی كەركوك دوو رۆژی كردە پشوو.

نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگای كەركوك لە بەیاننامەیەكدا رایدەگەیەنێت "دكتۆر نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك ئەمڕۆ 10ی تشرینی یەکەمی 2016 لە میانەی كۆبونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی فەرمانگەكانی شارەكە، بڕیاریدا رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو رێكەوتی 12 و 13ی تشرینی یەکەم بكرێتە پشوی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگەكانی شارەكە، ئەویش وەكو رێزێك لە رۆژی 10ی موحەرەم كە دەكاتە یادی شەهیدبونی ئیمام حسێن".



PM:02:26:10/10/2016