باوەڕناکەیت! بزانە کێ دەبێتە پێشکەشکار لە NRT

ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی بڵاویکردەوە لە ماوەیەکی نزیکدا، شاسوار عەبدولواحید دەبێتە پێشکەشکاری بەرنامەیەک لە کەناڵی NRT2.


شاسوار عەبدولواحید لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا ڕایگەیاندووە پرۆژەیەکی تایبەتی هەیە و لە ماوەی داهاتوودا بەرنامەیەک لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو پێشکەش دەکات کە بەرنامەکە ناوی (هەنگاوی یەکەم)ەو تێیدا هاوکاری پرۆژەکانی گەنجان دەکرێت".

بە گوێرەی هەواڵێکی سایتی ئێن ئاڕتی "هەر لەو بەرنامەیەدا شاسوار عەبدولواحید ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لەو بەرنامە نوێیەدا کە خۆی پێشکەشی دەکات گفتوگۆ لەسەر پرۆژەی ئابوری گەنجان دەکرێت و هەر گەنجێک پرۆژەیەکی باشی هەبێت، لەڕێگەی ئەو بەرنامەیەوە هاوکاری دەکرێت بۆ ئەوەی بتوانێت، ببێتە خاوەنی ئابوری سەربەخۆ".

هاوکات شاسوار عەبدولواحید ڕاشیگەیاندووە پێویستە گەنجانی هەرێم لەڕێگەی پرۆژەکانیانەوە هەوڵبدەن داهات بەدەست بهێنن و چاوەڕێی حکومەت نەکەن، تا بڕێک پارەیان لەبەرامبەر کارەکانیاندا پێبدات و پێویستە ئامانجی گەنجان لەوە گەورەتربێت کە مانگانە بڕێک پارەی کەمی پێبدرێت وەک مووچە.



PM:03:55:10/10/2016