قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند دهیانهوێت مووچه خۆران دڵنیا
بكهنهوه كهمووچهكهیان نافهوتێت و پاشهكهوت دهكرێت و دهشیانهوێت پرۆسهی
پێدانی مووچه خێرا بكهن.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی حکومەت ئەمڕۆ ڕایگەیاند " پڕۆسەی بە ئەلکترۆنی کردنی سیستەمی
مووچە هەنگاوێکی گرنگی و ستراتیجیە بۆ چاکسازی ئەمڕۆش پڕۆسەیەکی دیکەی چاکسازی
دەستپێکرا:"
ئەمڕۆ ١٠ی تشرینی
یەکەمی ٢٠١٦ بە ئامادەبونی نێچیرڤان بارزانی،سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە بینای ئەنجومەنی وەزیران لە شاری
هەولێر سیستمی بە ئەلیکترنیکردنی موچە دەستی پیکرد و لەگەڵ بەشێک لەبەرپرسانی
حکومی ناوی خۆیان لەو سیستمەدا تۆمار کرد.
هەروەها ڕاشیگەیاندووە "لەماوەی کەمتر لە سێ
مانگدا داتا بەیسی زیاتر لە ١،٤ ملیۆن فەرمانبەری کەرتی گشتی وەردەگیرێت
پاشان میلاکاتی فەرمانبەران ڕێک دەخرێت و حسابی بانکی بۆ تەواوی فەرمانبەران
دەکریتەوە".