شانۆ بەم وێنەیەی هەزاران کەسی سەرسام کردووە

شانۆ بەکر فەرەج، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی NRT2 وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە بووەتە جێگەی سەرنجی هەودارانی و زیاتر لە شەش هەزار کەس لایکی وێنەکەیان کردووە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، شانۆ بەکر فەرەج، پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە جلوبەرگی کوردی لەبەردایە و ژمارەیەکی زۆر لە هەوادارانی سەرسامی خۆیان بە وێنەکە نیشانداوە.
شانۆ نوسیویەتی "ئای خودایە چەند پێویستە عەقڵ فەرامۆش نەكەین و نەكەوینە ژێر كاریگەری هەستەكانمان".
شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و  چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە، ئێستاش یەكێكە لە پێشكەشكارە دیارەكانی (NRT2) ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێر عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕە.



PM:07:02:12/10/2016