بە ڤیدیۆ..ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاری بەغدا: لیوای سەرۆک کۆمار کچان دەڕفێنن و دەستدرێژی سێکسیان دەکەنە سەر

ئەندامێکی لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا لیوای سەرۆکایەتی تۆمەتبار دەکات کە کچانی گەڕەکی دورەی بەغدا دەڕفێنن و دەستدرێژی سێکسیان دەکەنە سەر.

تەلەفزیۆنی ئاژانسی کنوز میدیا کە تەلەفزیۆنێکی عێراقییە، لە بەرنامەیەکی راستەوخۆیدا لەسەر باری ئەمنی کە سەعد معن وتەبێژی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا میوانی بەرنامەکەیە، لەرێگای تەلەفونەوە، سەعد موتەلبی ئەندامی لیژنەی ئەمنی شاری بەغدا باس لەوە دەکات کە لیوای سەرۆک کۆمار لە گەڕەکی دۆرە کچانی ئەو گەڕەکە دەڕفێنن و دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەریان.

سەعد موتەلیبی دەڵێت" پەیوەندیم کردووە بە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداوە، بەلآم وا سێ رۆژە وەلآمیان نەداومەتەوە".

سەعد موعین وتەبێژی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا داوا دەکات بەڵگەو ئەو حاڵەتانەمان پێشاندات کە ئەو هێزە ئەو کارەی کردووە.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی بەغدا دەڵێت" ئەو خێزانە لای ئێمەن، من لەو کاتەشدا پەیوەندیم کردووە بە ئالآ تاڵەبانییە لەسەر ئەو پرسە.

بەرنامەکە رۆژی ١٠/١٣ بە راستەوخۆ لە کەناڵی کنوز میدیاوە بلآوکراوەتەوە.

تا ئێستا فەرماندەی ئەو لیوایەی سەرۆک کۆمار هیچ روونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو پرسە رانەگەیاندووە.



 


PM:12:12:14/10/2016