خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند جارێكی دیكە گردبوونەوەیان كرد
ئه‌مڕۆ ژمارەیەك له خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند له شاری سلێمانی گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدا و له چه‌ند خاڵێكدا ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ڕاگه‌یاند و ئاشكرایان كرد كه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه سكاڵای یاسایی تۆمارده‌كه‌ن.
له میانه‌ی گردبوونه‌وه‌كه‌دا خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند له سلێمانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیان ئه‌نجامدا و له چه‌ند خاڵێكدا ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خۆیان به‌رامبه‌ر به ئیداره‌ی چاڤی لاند ئاشكرا كرد و ڕایانگه‌یاند "ئێمه ناچارین ڕاستییه‌كان بخه‌ینه به‌رده‌م دادگا چونكه ئه‌وان به‌رده‌وامن و سورن له‌سه‌ر فێڵكردن له خاوه‌ن پشكه‌كان".
ئاماژه‌شیان به‌وه‌كرد "تێبینیمان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه به 30 ملیار دینار له‌سه‌ره‌تای پڕۆژه‌كه‌وه به‌شداریمان كردووه به‌ڵام به‌پێی خه‌مڵاندنی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كه له 2011 دا كراوه پشكی شاسوار عه‌بدولواحید له پڕۆژه‌كه‌دا بڕی 105 ملیار دیناره، كه ئه‌مه‌ش بۆته پشكی ناوبراو له‌م پڕۆژه‌یه‌دا، كه ده‌كاته ڕێژه‌ی %78 ی پشكه‌كانی پڕۆژه‌كه، له‌كاتێكدا ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كه خه‌مڵاندنه‌كه‌ی كردووه ڕوونكردنه‌وه‌ی نه‌داوه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌م بڕه خه‌مڵێنراوه بۆ پڕۆژه‌كه".
خاوه‌ن پشه‌كانی چاڤی لاند ئه‌وه‌شان وت"ئه‌بوایه خه‌مڵاندنه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیاكان ئه‌نجامیان بدایه نه‌ك ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، چونكه دیاریكردنی ئه‌م ڕێژه‌یه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر ته‌واوی پڕۆژه‌كه و سه‌رجه‌م خاوه‌ن پشكه‌كان".
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو "ئه‌وه‌ی له ئێستادا ڕاگه‌یه‌نراوه ڕێژه‌ی %08 دیاریكراوه وه‌ك قازانج بۆ خاوه‌ن پشكه‌كان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تاوه‌كو مانگی ئه‌یلول، بۆیه ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی قازانجی ئێمه به‌و ڕێژه‌یه‌یه و ڕاسته ئه‌وا هیچ یاسایه‌ك ڕێگه‌نادات كه ڕێژه‌یه‌ك له‌و قازانجه وه‌كو كارتی یاریكردن له چاڤی لاند دیاری بكرێت، كه ڕێژه‌ی %03 ی قازانجه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه دیاریكردووه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسای ژمێریارییه، بۆیه ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه سكاڵای یاسایی تۆمارده‌كه‌ین و ڕێگه‌ی دادگا ده‌گیرنه به‌ر بۆ دیاریكردنی ڕێژه‌ی قازانجی خاوه‌ن پشكه‌كان له پڕۆژه‌كه‌دا، داواش له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین ده‌سته‌یه‌كی چاودێری له‌سه‌ر ئیداره و داهات و خه‌رجی پڕۆژه‌كه پێكبهێنێت و له ڕێگه‌ی داتابه‌یسێكه‌وه خاوه‌ن پشكه‌كان ئاگاداری ڕێژه‌ی قازانجه‌كانیان بن".
PM:02:07:15/10/2016