مۆز بەم شێوەیە بخۆ و بزانە چ سودێكی هەیە

پسپۆڕێكی خۆراكی ئەڵمانی توێژینەوەیەكی لەسەر سودەكانی مۆز ئەنجامداوە و ئاشكرای كردووە كە خواردنی ئەو میوەیە سودێكی زۆری بۆ تەندروستی لەش هەیە.

ئەنتییە گال كە پسپۆڕێكی خۆراكی ئەڵمانیا، لە توێژینەوەیەكدا ئاشكرا كردووە دەریخستووە ئەو شەكرەی لە پێكهاتەی مۆزدایە بە خێراییەكی زۆر دەگاتە سوڕی خوێن، ئەمەش وادەكات لەش ووزە و توانایەكی زۆری هەبێت و توانای ئەنجامدانی چەندین كاری قورس و جیاوازی هەبێت.

بەڕای ئەو پسپۆڕە ئەو مۆزەی دەخورێت باشترە تازە بێت و ڕەنگی توێكڵ و بەرەكەی تێكنەچوبێت و نەرم نەبوبێت، چونكە مۆز كاتێك زیاد لە پێویست دەگات و نەرم دەبێتەوە، بڕی شەكر سودبەخشی پێكهاتەكەی كەمدەبێتەوە، لە بەرامبەردا ڕێژەی كاربۆهیدرات زیاد دەبێت، لەم كاتەشدا گەر مۆزەكە بخورێت ئەوا ووزەیەكی كەمتر دەبخشێتە لەش.



PM:06:50:15/10/2016