"لە بەیانی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی ناوی بەرهەم ساڵح وەک جێگری دووەم نەهاتووە"

لە بەیانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی باڵی " زۆرینە " تەنها ناوی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی هاتووەو هیچ ئاماژەیەک بۆ بەرهەم ساڵح نەکراوە وەک جێگری دووەم.

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە سپی راگەیاند" ناو هێنانی کۆسرەت رەسوڵ وەک جێگری سکرتێری گشتی و ناو نەهێنانی بەرهەم ساڵح وەک جێگری دووەم، ئەوەی لێ راڤە دەکرێت کە داڕشتنی ئەو پەرەگرافە بە مەبەست بووە بۆ ئاوتکردنی د. بەرهەم ساڵح لە جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ماڵباتی تاڵەبانی و لە پێش هەمووشیانەوە هێرۆ ئیبراهیم بە هەموو شێوەیەک کاردەکات بۆ ئەوەی بەرهەم ساڵح بخاتە دەرەوەی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

لەو بڕگەیەی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی باڵی " زۆرینە " بەم شێوەیە هاتووە " کۆبوونەوەی ئاییندەی سەرکردایەتیش، لەدوای ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان، کە ئومێدەوارین لەم بارەوە سەرکەوتووبین، لەھەفتەیەک بۆ دوو ھەفتەی تر، بڕیاردرا بە سەرپەرشتی بەڕێز جێگری سکرتێری گشتی ھەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ، ئەنجامبدرێ".



PM:10:24:15/10/2016