سبەی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی موسڵ دەستپێدەکات
پێشمەرگە پێش هێزەکانی تر هێرش دەستپێدەکات

دوای تەواوکردنی هەموو ئامادەباشیە سەربازیەکانی پێشمەرگەو هێزە سەربازییەکانی عێراق، سبەی لەیەکێک لە میحوەرەکانی هێزی پێشمەرگەوە پرۆسەی رزگارکردنی موسڵ دەستپێدەکات. 

سەرچاوە سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ سپی ئاشکرایان کرد کە سبەی هێرشی هێزی پێشمەرگە بە ئامانجی ئازادکردنی نزیکەی ١٠ گوندی رۆژهەلآتی موسڵ لە میحوەری خازر دەستپێدەکات.

بەپێی ئەو زانیاریانە دوای ئازادکردنی ئەو گوندانە سووپای عێراق لە ناوچەی گەیارەوە دەست بە‌هێرشکردن بۆ سەر چەکدارانی داعش لە سنوری موسڵ دەکەن.

سەرچاوە سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد دوای دەستپیکردنی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی موسڵ، بە دوو رۆژ پرۆسەی ڕزگارکردنی شاری حەویجە لە رۆژئاوای کەرکوک دەستپێدەکات.

سبی زانیویەتی میحوەری بەعشیقە کە هێزەکانی تورکیای لێجێگیرە هیچ جموجوڵێکی سەربازی لێوەناکرێت و هێرش لەو میحوەرەوە ناکرێتە سەر چەکدارانی داعش، هۆکاری دواختسنی هێرش لەو میحوەرە بۆ بەرگرتنە لە رووبەروبونەوەی هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی تورکیا.
 


PM:11:46:16/10/2016