داعش 58 سه‌ركرده‌ی خۆی گوللــه‌باران كرد
بەپێی زانیارییەكانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ گروپی داعش بەهۆی پاشەكشەی هێزەكانیان لە سەنگەرەكانیان لەشەڕی موسڵ 58 فەرماندەی خۆی گوللەباران كرد.
له‌په‌یامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵدا هاتووه، داوا له‌خه‌ڵكی خۆڕاگری موسڵ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گیانیان پارێزراو بێت له‌ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه‌و خۆیان له پارێزراوترین شوێندا سه‌قامگیربكه‌ن.
رونیشكراوه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتی رابردوودا به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵاتن داعش 58 سه‌ركرده‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی تردا گوللــه‌باران كردوه.
جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه، داعش وره‌ی نه‌ماوه‌و به‌شی زۆریان هه‌ڵدێن و هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منیه‌كان هێڵه به‌هێزه‌كانی به‌رگری ئه‌و گروپه‌یان تێكشكاندوه.
AM:10:49:17/10/2016