وێنە.. نوسینگەی شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی برینداربوونی شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، نوسینگەكەی روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە‌و هەواڵی برینداربوونەكەی پشتڕاست دەكاتەوە.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە:
له هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش، سه‌رباری ئازادكردنی ناوچه‌كان و جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ئه‌و پلانه‌ی دانرابوو بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان، به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هید و بریندار بوون و به قاره‌مانێتی و خوێنی خۆیان ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌یان تۆمار كرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ و له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ هه‌ڤاڵ شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سول ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سووكی بریندار بوو، ئێستا چاره‌سه‌ری پزیشكی سه‌ره‌تایی بۆ كراوه‌و باری ته‌ندروستی جێگیره.
نووسینگەی شاڵاو كۆسرەت ڕەسول
PM:02:02:17/10/2016