سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان‌و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە
پلانیان چی یە؟

سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراسکیۆنەکان لە نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە سلێمانی کۆدەبنەوەو ئامانجی کۆبوونەوەکە پلان دانانە بۆ سازدانی کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان.

لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا کە پێشنیوەرۆ دەست پێدەکات، لەسەر داوای د. یوسف مەحەمەد سەرۆکی پەرلەمان و فەخرەدین قادر سکرتێری پەرلەمان فراکسیۆنەکانی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکێتی و یەکگرتوو و رافدەین و شیوعی و بزووتنەوە کۆدەبنەوە، بەپێی زانیاریەکانی سپی پلانێکی وەها لە ئارادایە کە سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێر و پەرلەمانتاران بگەڕێنەوە بۆ هەولێر، ئەگەر دەسەلآتی ئەمنی پارتی رێگری نەکرد لەو گەڕانەوەیە، ئەوا لە هەولێر کۆبوونەوەی پەرلەمان دوای ساڵێک رێگریکردنی، دەست پێدەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، ئەگەر دەسەلآتی ئەمنی رێگری لە سەرۆکی پەرلەمان و سازدانی ئەو کۆبوونەوەیە کرا، ئەوا سەرۆکایەتی پەرلەمان سەرلەنوێ کۆبوونەوەیەکی تر لە نووسینگەی سلێمانی بۆ سەرۆکی فاراکسیۆنەکان سازدەکات بۆئەوەی وتووێژ بکەن لەسەر هەنگاوی داهاتووە کە ئایا کۆبوونەوەی پەرلەمان بەبێ پارتی و فراکسیۆنە نزیکەکانی لە یەکێک لە شارەکانی تر ساز بکات؟

ئەو فراکسیۆنانەی ئەمڕۆ لە نووسینگەی سلێمانی کۆدەبنەوە خاوەنی ٦٢ ئەندام پەرلەمانن لە کۆی ١١١ ئەندام پەرلەمان.



AM:10:44:19/10/2016