بە فەرمی یەکشەممە مووچەی ئەم شوێنە دابەش دەکرێت

لەدوای تەواوبوونی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە، بە فەرمی بڕیارە تا ڕۆژی یەکشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت.

پەروەردەی ڕانییە لە ئاگادارییەکدا، مامۆستایانی گرێبەست ئاگاداردەکاتەوە کە ئەو مامۆستایانەی مووچەیان وەرنەگرتووە ئەوا ڕۆژی یەکشەممە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی هەشتیان.

هاوکات ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند" ڕۆژی پێنج شەممە 20/10/2016 مووچەی كەس و كاری شەهیدان و ئەنفال كراوان و زیندانیانی سیاسی، لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت".



PM:06:50:19/10/2016