هۆلاند: دەبێت رێگا لە داعش بگیرێت بچێتە رەقە
عەبادی: رزگارکردنی موسڵ خێراتر بەڕێوەدەچێت

لە کۆبوونەوەی پاریس لەسەر دۆزی پارێزگای موسڵ، سەرۆکی فەرەنسا وتی" نابێت رێگابدرێت داعش لە موسڵەوە هەڵبێن بۆ شاری رەقە لە سوریا".

فرانسوا هۆلاند لەو کۆبوونەوەیەی پاریس جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەموو هەوڵێک بدرێت تا رێگا بگیرێت لە چەکدارانی داعش لە موسڵەوە هەڵبێن بۆ شاری رەقە لەناو سوریا.

لە لایەکی ترەوە هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی شاری موسڵ لەو پلانەی دامانڕشتووە خێراتر بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ ‌لە پاریس هێزە هاوپەیمانەکانی دژی داعش بە بەشداری ماکورگ نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا و لەسەر ئاستی سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی بەشداربوو بۆ جەنگی داعش و پرسی رزگارکردنی موسڵ، سازکرد.



AM:11:51:20/10/2016