هەواڵی شەهید بوونی فەرماندەیەکی پێشمەرگە ڕەتدەکرێتەوە

ئەمڕۆ لە بەشێک لەمیدیاکاندا هەواڵی شەهید بوونی فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە،  بڵاوکراوەتەوە بەڵام بە گوێرەی زانیارییە نوێکان ئەگەرچی بە سەختی بریندار بووە، بەڵام لە ژیاندا ماوە و لە ئێستادا چارەسەری تەندروستی بۆ دەکرێت.
بەشێک لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان بە هەڵە هەواڵی شەهید بوونی، فەرماندە مستەفا گۆرۆنیان بڵاوکردەوە، بەڵام بە گوێرەی نوێترین زانیارییەکان، ئەگەرچی بە سەختی بریندار بووە بەڵام لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر چارەسەری پێویستی تەندروستی بۆ دەکرێت.
ئەمڕۆ لە چوارەم ڕۆژی ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵدا، هێزەکانی پێشمەرگە چەند گوندێکیان کۆنتڕۆڵکردەوە و ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.



PM:09:17:20/10/2016