کەرکوک.. تا ئێستا شەڕ لە گەڕەکی دۆمیز و ١ ی حوزەیران بەردەوامە

هەرچەندە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا چەکدارانی داعش لە بینایەکی نزیک بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک گەمارۆدراون، هاوکات لە هەردوو گەڕەکی دۆمیز و ١ ی حوزەیرانیش شەڕ بەردەوامە.

پەیامنێری سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە تا ئێستا شەڕ لە هەردوو گەڕەکی دۆمیز و ١ ی حوزەیران بەردەوامەو چەکدارانی داعش لەبینایەی مزگەوتێک و بارەگای ئاسایشی پارتی لە دمیزو چەند بینایەیەکی هەردوو گەڕەک جێگیربوون و ‌هێزەکانی ئاسایش و هێزە ئەمنییەکانی تر لە شەڕدان و سەرقاڵی گەمارۆدانیانن.

تا ئێستا زیانەکانی شەڕی ئەو دوو گەڕەکە نەزانراوە، بەلآم هێزە ئەمنییەکان ئاماژە بۆ کوژران و خۆتەقاندنەوەی شەش چەکداری داعش دەکەن.


AM:10:20:21/10/2016