ئاسایشی پارتی لە كه‌ركوك: هاتنی ئاوارە‌ عه‌ره‌به‌كان بۆ كەركوك كارەساتبارە ‌

به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی كه‌ركوكی سه‌ر به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان مەترسی هاتنی ئەو ژمارە زۆر عەرەبە بۆ كەركوك ئاشكرا دەكات‌و راشیدەگەیەنێت لە هێرشەكەی ئەمرۆ بۆ سەر كەركوك سه‌رجه‌م په‌لامارده‌ره‌كان كوژراون.

هەڵۆ نەجات، بە میدیاكانی راگەیاند: كه‌ركوك پێشتر ته‌عریب كراوه‌ و له‌ شه‌ڕی یه‌كه‌می داعشه‌وه‌ 650 هه‌زار كه‌س هاتوونه‌ته‌ ناو كه‌ركوك و نایانه‌وێت بچنه‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان و هاتنی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ كاره‌ساتباره‌.

وتیشی: له‌ رۆژێكدا 1500 كه‌سی ئاواره‌ خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه‌ شاری كه‌ركوك و به‌ 11 ده‌زگای ئه‌منییه‌وه‌ هێشتا نه‌توانراوه‌ زانیاری هه‌مه‌لایه‌ن له‌ باره‌ی ئاواره‌كانه‌وه‌ كۆبكرێته‌وه‌.




PM:02:42:21/10/2016